Telegram Group Search
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نووریسای ئازیز بەم جل‌ و بەرگە جوانەوە یەکێک لە چیرۆکەشێعرەکانی "دنیای ئاڵا"مان بۆ دەخوێنێتەوە .

https://www.tg-me.com/lawlaw2722
zerowshan
<unknown>
🔴 شێرە ژن

نووسین:مامۆستا هێمن

خوێندنەوە: سامان وەتمانی

ڕێکخستن: سامان وەتمانی

@saman_hazhar1

@pertokihewargey_hejar1
سپاسی ئەم بەرهەمە جوانە لە شاعیری هێژا خاتوو هەتاو دەکەم. بمێنی بۆ منداڵانی نیشتمان، خاتوونی دڵسۆز❤️🌸👇👇👇👇
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (Hetaw Xurshidi)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
White Cane Safety Day
@hto67
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی
15ی ئۆکتۆبر

White Cane Safety Day
#white_cane_safety_day
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەنیا جیاوازن
#نەبینا#ڕووناکدڵ #عصای_سفید #15oct #شێعری_مێرمناڵ
@hto67
#شێعری_کوردی
#شێعری_ناودارانی_کورد #مناڵ#مناڵان #کەمئەندامان #هەتاوخورشیدی
#چلە

ساڵ و قەدیمان کە ئازیز‌مردە دەبووین، تا چل ڕۆژان تۆزی خەفەتمان لێ‌دەنیشت و هەناسە‌ساردیمان لێ‌دەباری. لەبیرمە زۆر گەورەماڵان پەڕۆیەکی گەورەیان بەسەر تلیزۆن و زەفتەکاندا دەدا و هەست و خوستیان لە شادی دەبڕی. کەم وا هەبوو لێک خڕ بینەوە،  شایی و بەزم و ڕەزم، تابۆ بوو.ئەگەریش بووبا بە سرتەو بێدەنگی تا دوای ڕۆژی چلە. جا کە دەبووە چل ڕۆژ، هەموو خزم و کەس و دەر و جیران و ئاشنا و ڕۆشنا(سەتی هەشتای ژن بووین) بازرە دەبووینەوە ماڵە‌مردووەکە. کیسە‌خەنە و لەچکە و دەسماڵمان دەبرد و چلەمان بە زۆری لە خوشک و دایکی کۆچکردووە دەردەکرد و لەچکە و دەسماڵی نوێمان بەسەردادەدا. من کە بچووک بووم بەحاڵ لەبیرمە لەگەڵ دایکم و دایەگەورەم دەچووین، بە زۆری لە جامێکی گەورەدا خەنە دەگیراوە و بسکە سپییەکان لە خەنە دەدران، ژنێکیان دێنا ماڵێ و بن‌برۆ و سمێڵی ژنانی هەڵدەگرد. ئەم گوزارە بۆ خۆشی دووبارەی خاوەن‌مردوو بوو.
بیر دەکەمەوە لەمڕۆدا، ئەم هەموو بسکە سپپە هەڵپاچراوە چۆن خەنە لێدەین؟ بیر دەکەمەوە لەچکە و سەروێن نەفرەتی بووە و ئیتر بۆ دیاری نابێ، بیر دەکەمەوە سەرتلیزۆن و زەفتەکانمان هەر لە ڕۆژی هەوەڵەوە پێدا نەدابوو پەردە و بەربەستیان دابوو بەسەر مەجازیماندا...
بیر دەکەمەوە هەموو ڕۆژێ بە هات و هاوار لێک‌ کۆ بووینەوە. تەنانەت پێش چلە، دیلانیشمان گێڕا.
بیر دەکەمەوە ئاخۆ کێ خاوەن‌مردوویە و کێ تازیەبار و کێ میوانە؟مەجلیس مەجلیسی ژنانە و  بۆ پڕیەتی لە پیاوی ڕەشپۆش؟ بیر دەکەمەوە....

#لاولاو

https://www.tg-me.com/lawlaw2722
دا دەنگ!

لە کاژەڵەی سەرمدا
تەرمێک پەپکەی خواردۆتەوە
جەردە کفن‌دزەکان چاو لێک بنێن
هاوار دەکەم:
هۆ خەڵکینە! پەپوولەم پێیە


لە دڵمدا
کچۆڵەیەک وەسەرخوێن کەوتووە
بێتوو هەناوێک بێتەوە بەر پەلکەی
هاوار دەکەم:
هۆ خەڵکینە! پەپوولەم پێیە


لە لەپی دەستمدا
زارۆکێ بە جانتایەکی لاپساوەوە
بە کۆشێ پەڕتووکی پڕتووکەوە
توندتوند قووچاندوویەتی هەڵفڕین
دەرفەتێ بێنم
ماسوولکەکانی وەحەوا دەخەم
هاوار دەکەم:
هۆ خەڵکینە! پەپوولەم پێیە

لە گلێنەمدا
ئێپیزۆدێکی زەندەق‌چوو لە قوژبنی مزگەوتێکا تۆمار بووە
لە دوو تەرم
یەکیان هێورهێور تەمایری گڵەبانە و
ئەوی تریان ناحەجمێتە نێو چارەنووسی سبەینێیەوە
بۆم بترووکێ
هاوار دەکەم:
هۆ خەڵکینە! پەپوولەم پێیە


لە لاپەڕەمدا
شێعرێک نا
دوان نا
سیان نا
چوار؟
نا
پێنج؟
نا
شەش؟
هەشت؟
دە؟
نا، نا، نا
زیاتر
زیاتر
هاوار دەکەن:
هۆ خەڵکینە! گوڵمان پێیە
شلێرەیە
ئەنوای لەلای ئێمە نەبوو
لەسەر گۆڕی پەپوولەکانی خەزەڵوەر
دوای داوەرین
پنجی کوتا و بەلەز شین بوو...



لەیلا بەهرام‌بەگی"لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw2722
چوارەمین خولی پێشانگەی کتێبی نێودەوڵەتی لە سلێمانی.
کتێبی "دنیای ئاڵا" ئێستێ لەو پێشانگەیە دەست دەکەوێ. سپاسی وەشانخانە مادیار
شوێن:
سلێمانی، تاسلووجە، پێشانگەی کتێب ، ڕێ‌رەوی G ژووری مادیار G8 و G9

https://www.tg-me.com/lawlaw2722
Forwarded from Shaho Piroz
«پێگەی مرۆیی ژن لە شیعری مەولەوی تاوەگۆزیدا»وتاری عەبدولخالق یەعقووبی لە دووهەمین دیداری ئەدەب و كولتووری هەورامی لە شاری هەڵەبجەی شەهید، شەممە، ۲۸ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ی هەتاوی، ١٩ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢
ئۆتۆبیۆگڕافی

ئەو سەرەم ئێشی مەرگی تێدایە
ئێشی خەم، ئێشی خوێن و خاپووری
ئێشی ساردەسندانی دەربەندی
ئێشی سەرباقی ئێشەکان، دووری

مێشکی ئاڵۆز و ڕەنجی بێ‌کۆتا
بێ‌بەقان هەرچی مانەوە باقی
من کە مەیخۆری بارەگای تۆ بووم
لاچۆ! نانۆشم یادەکەت ساقی!

حاڵی ئێستاکە؟ چۆن بڵێم چۆنە؟
شێتەشێعرێکە تێکەڵ و ئاڵۆز
وەرزی زستانە گڕ دەدەم دەفتەر
بەشکوو بێمە دەروەستت هۆ باهۆز!

ئاە، ژین دەبێ چەندە شیرین بێ ئاە
ئەودەمەی بۆنی ئەشقی لێ نایە
خاوەنی ئەم ڕوحە داماوەم کوا؟
من کە بڕوام نییە خاوەن ئەڵڵایە!

ڕۆدەچم لەو قوڕ و لیتەیەی ڕۆژێ
خۆم بەسەرخۆمی سەربەهەشما کرد
تۆ سەری خۆم و خۆت و خۆی و ژین
لێمگەڕێ گیان بدەم بۆ هەموومان ورد

شێعری دەورانی گڕ، یاخییە یاخی
من کە گیری تۆ و گیری ئەم خاکەم
ڕەشبگیرە لەم شارە، خۆم ڕەش‌چار
پێم‌بڵێن خۆڵی کوێ بەسەرما کەم؟

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw2722
بەشی یەکەمی دیمانەیەک لەگەڵ ژمارە ۴۶ی وەرزنامەی ژیار، لەمەڕ ئەدەبی منداڵان.
https://www.tg-me.com/lawlaw2722
چیرۆکی منداڵان

نووسەر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"


مش‌مشی و مش‌مشۆ

چەند ڕۆژێ بوو، مش‌مشی هەستی دەکرد گەورەتر بووە. هەر کات دەچووە بەر ئاوێنەش، زیاتر دڵنیا دەبوو کە کێشی چۆتە سەرێ و لە جاران قورسترە!

بەیانییەک مش‌مشی بە بێ‌هێزی و خەواڵووییەوە هەرای لە مش‌مشۆ کرد.
هۆ مش‌مشۆی هاوماڵم!
هەستە خراپە حاڵم
هێندێک سەردڵم دێشێ
تۆ دەستت بێنە پێشێ
سەردڵم دەڵێی بەردە
ڕەنگیشم نەختێ زەردە

مش‌مشۆ خۆی کێشاوە و باوێشکێکی دا، بەڵام بن‌پیلی کراسەکەی لە دوو سێ جێگاوە هەڵقەڵەشا. زۆری پەرۆشی کراسەکەی بوو، هەر بۆیە بە ناقاییلی و تووڕەییەوە بە مش‌مشی کوت:

خەتای تۆ بوو هۆ نابار
بۆ تۆ نابێ لقی دار

مش‌مشی چاوێکی لە مش‌مشۆ کرد و هیچی نەکوت: بەڵام مش‌مشۆ هەر وا دەیبۆڵاند: زیادە لەو هەموو لقە بۆ لەبن دەستی منەوە شین بوویی؟ خۆ شەوانە لەبەر پرخەپرخ و مشە‌مش ناهێڵی خەوم لێبکەوێ. ئەها ئەوە بۆیە ناویان ناوی مش‌مشی!...

مش‌مشی دڵی شکا و چاوی پڕ بوو لە فرمێسک هات پێی بڵێ کە ئەتۆش بەرد...
بەڵام، مش‌مشۆ هەر بێدەنگ نەدەبوو زیاتر لێی چووە پێشێ و قیژاندی: ئێرە یا جێگەی منە یا هی تۆ. پاڵێکی توندیشی پێوەنا.
مش‌مشی فەقیر هێندە قورس بوو نەیتوانی دەست بکاتەوە و بەربۆوە خوارێ. جلە مش‌مشییە خاڵخاڵەکەی لێدڕا و هاوکات لە زگیەوە بەردێکی گەورەی ڕەق وەدیار کەوت. مش‌مشی دەستی کرد بە هاوار و ناڵە‌ناڵ و گریان.
مش‌مشۆ زۆر لە کارەکەی پەشیمان بۆوە و ملی شۆڕ کردەوە داوای لێبوردنی لێ‌بکا و داوای یارمەتیش لە دارەکانی دراوسێان بکات.
هاواری کرد:
مش‌مشی لەسەر دارێ
بەربۆوە کەوتە خوارێ
جلەکانی دڕاوە
هەموو گیانی شکاوە

مش‌مشۆ سەری شۆڕ کردەوە کە هەواڵی مش‌مشی بپرسێ، بەڵام لەناکاو خۆی لەسەر لقی دارەکەوە بۆ ڕانەگیرا و کەوتە خوارێ و لە پەنای مش‌مشیدا کەوتە سەر عەرزی. لە ناو زگی ئەویشەوە بەردێکی گەورە وەدیار کەوت.
مش‌مشی و مش‌مشۆ بڕێکیان چاو لەیەکتری کرد و لە قاقای پێکەنینیان دا.
لەو کاتەدا باخەوانەکە و کچەکەی هاتن و سەوەتەکەیان پڕ کرد لەو قەیسییە گەییوانەی وا لەسەر دارەکانەوە بەرببوونەوە خوارێ تا بیبەنەوە بو دایەگەورە بۆ ئەوەی نانەقەیسی مزر و خۆشیان بۆ ساز بکات....


بۆ زانیاری:
لە زاراوەی کرمانجیدا بە ڕەنگی پڕتەقاڵی دەگوترێ مش‌مشی و بە قەیسیش دەکوترێ مش‌مش!


https://www.tg-me.com/lawlaw2722
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زمان بناغەی بوون و منداڵ بناغەی کۆمەڵگە. بمێنی نیانی باوان! هەموو لاپەڕەکانی کتێبی "دنیای ئاڵای" لەبەر کردووە و لە قوتابخانە و کۆڵان بۆ هاوپۆلی و هاوڕێکانی دەخوێنێتەوە، ئەمە بەختەوەرییەکی گەورەیە بۆ منی نووسەر، ئەمەگناستانم مناڵە جوانەکانی نیشتمان.
https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
کلی کردبووە چاو و گڵ بەسەردا
گڵۆکی دایدڕیبوو جل لەبەردا

لە لێوی خەت بە خەت دەڕژاوە ڕۆژێ
دەچۆڕا شەو بە لێواری سەحەردا

" لاولاو"

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
Rain Of Love [ Sleep ]
@iMovie_iBook کانال
•| مووسیقای بێ‌کەلام
•|🎵نێوی ئاهەنگ: خەو "Sleep"

•|🎶دەرهێنەر: ناسر چەشم ئازەر
•|💿 لە ئاڵبۆمی: بارانی ئەشقRain of" Love

https://www.tg-me.com/������������/com.lawlaw1400
New Recording
شێعر: شارل بۆدلێر
خوێندنەوە: عەبدولخالق یەعقووبی
2024/04/20 15:53:44
Back to Top
HTML Embed Code: