ژیانت بە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە هەموو شتێک دەست پێدەکەیت، وە کۆتایی پێدەهێنیت بە هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە هەموو شتێک کە تێگەیشتووی💙!
بۆ ڕزگار بوون لە نا ئومێدی پێویستە زۆر نا ئومێد بیت تا ئەو حەدەی ھەموو ئازار و ناڕەحەتیەك ئاسایی ئەبێتەوە
ئێمە ناتوانین کەسێک ڕزگار بکەین کە نایەوێت خۆی ڕزگار بکات، ناتوانین سنگێک لە باوەش بگرین کە بە دڕک داگیرمان دەکات، ناتوانین یارمەتی کەسێک بدەین کە غرورەکەی ڕێگە نادات ,خۆشەویستی ناتوانێت دەستی درێژ بکاتەوە کاتێک بێهودەیی دەیبڕێت، دڵیش ناتوانێت لەبەردەم دەرگایەکدا بوەستێ کە چەندین جار بە دەموچاویدا دەکوژرێت..