tg-me.com/avatodaykurdi/123401
Last Update:
💥وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: حەماس لەنێو دەبەین
یواو گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، جارێکی دیکە جەختی لەسەر لەنێوبردنی حەماس کردەوە و ڕایگەیاند: ئیسرائیل ئەو بارمتانەی لە هێرشەکەی حەماس و هاوپەیمانەکانی لە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕفێندرابوون بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنێتەوە.
ناوبراو لە میانی سەردانێکیدا بۆ بنکەی ئاسمانیی پاڵماخیم، گوتی: لە غەززە پابەندین بە نەهێشتنی حەماس و هەروەها گەڕانەوەی بارمتەکان، ئێمە کار لەسەر ئەم دوو ئەرکە دەکەین و منیش بڕیارم داوە هەردووکیان ئەنجام بدەم، گرنگ نییە چەندە بخایەنێت. "
هەر لەو پێوەندییەدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جارێکی دیکە جەختی لەسەر "پابەندبوونی ئاسنین" بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان كردەوە.
🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣
@avatodaykurdi
BY AVA TODAY
Share with your friend now:
tg-me.com/avatodaykurdi/123401