💥پشتیوانیی ئازادیخوازانی نیشتەجێی ئوستڕاڵیا و ئامریكا لە تووماج ساڵحی و ئیدانە كردنی حوكمی نامرۆڤانەی لەسێدارەدان




🔹٥٥٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ یەكشەممە،
٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ڕۆژتان باش

▪️دیمەنی جوانی سەرشیو سەقز؛ هەرمێدۆڵ





🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بانە

سووتاندنی بە ئەنقەست لە لایەن كەسانی هەلپەرست لە ناوچەی نۆیە سەر بە شارۆچکەی ئارمردە




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڤیدیۆیەکی کەم بینراوی تووماج ساڵحی، هونەرمەندی بەناوبانگ و زیندانیی سیاسی، کە لەگەڵ باوکیدا لە كارگەیەكدا خەریكی كاركردنە.




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ڕۆژی یەکشەمە ٩ بانەمەڕی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «مێهران بەهرامی» ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقزە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی ئەم کۆڵبەرەیان بە ئامانج گرتووە و لە قاچیدا برینداریان کردووە.




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سەقز؛ دەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی

زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانیی سەقز کە لە بەشەکانی خزمەتگوزاری کاریان دەکرد لە کار دەرکران.

لە بەرەبەری یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ڕاپۆرتەکان دەربارەی دەرکردنی زیاتر لە ١٥٠ کرێکاری شارەوانی سەقز کە لە بەشەکانی خزمەتگوزاری کاریان دەکرد بڵاوبۆتەوە. ئەم هەنگاوە بە «کردارەکانی فشاری دەزگای دەستڕانەگەشتوو» ڕوویداوە.




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کرماشان زیاترین نرخی بێکاریی لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە نرخی بێکاری لە زستانی ١٤٠٢دا، پارێزگای کرماشان زیاترین نرخی بێکاریی لە ئێراندا هەیە.

بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، پارێزگای کرماشان بە نرخی بێکاریی ١٧.٤ لەسەدەوە زیاترین نرخی بێکاریی هەیە و بە واتایەکی تر لە هەر ١٠ کەسێکدا کە بە دوای کاردا دەگەڕێن تەنیا دوو کەسیان کاریان دەست دەکەوێ.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە پاش کرماشان، پارێزگاکانی سنە، ئەردەبێڵ، لوڕستان، خووزستان، بەلووچستان، گوڵستان، خوراسانی باکووری، هورموزگان و کرمان بە نرخی بێکاریی زیاتر لە ١٠ لەسەدەوە لە ڕیزەکانی دواتردا زیاترین نرخی بێکارییان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا باسی لە  بەرزبوونەوەی ١٠ لەسەدیی نرخی هەژاری کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە نیشاندەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی ٨ میلیۆنیی هەژارەکانی ئێرانە.




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥دایكانی دادخوازی شەهیدان شەهریار محەممەدی لە بۆكان و سێپهەر ئەعزەمی لە كەرەج لە سەر گڵكۆی شەهیدانی سەقز لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڤیدیۆکە دیمەنی ناڕەحەتی تێدای

ئەم دیمەنانە هێرشی نامرۆڤانەی بەكرێگیراوانی ڕێژیم بۆ سەر ئەو کەسانەی کە لە تیمی تۆپی پێ ئیستقلال زەیدوون و زاگرۆس جنووبییە، کە لە كۆتاییدا بە لێدان و بەکارهێنانی سپرای بیبەر دژی خەڵک کۆتایی هات.

هەندێک وتوویانە؛ ئەو کەسەی لێی دراوە یەکێکە لەو کەسانەی سەر بە تیمی ئیستقلال زەیدوونە..




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥تێكهەڵچوونی سوپای ئەمریکا لەگەڵ پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی دەریای سوور

فەرماندەی ناوەندی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سێنتکام، ڕایگەیاند که به سەركەوتووانه پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بێ سەرنشینی یو ئەی ڤییان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.

سێنتکام ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەترسییەکی زۆر بۆ سەر کەشتیوانیی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بازرگانی لە ناوچەکەدا دروست دەکات. ئەم کارانە بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان و بازرگانییەکان ئەنجام دەدرێن.




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: حەماس لەنێو دەبەین

یواو گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، جارێکی دیکە جەختی لەسەر لەنێوبردنی حەماس کردەوە و ڕایگەیاند: ئیسرائیل ئەو بارمتانەی لە هێرشەکەی حەماس و هاوپەیمانەکانی لە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕفێندرابوون بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنێتەوە.

ناوبراو لە میانی سەردانێکیدا بۆ بنکەی ئاسمانیی پاڵماخیم، گوتی: لە غەززە پابەندین بە نەهێشتنی حەماس و هەروەها گەڕانەوەی بارمتەکان، ئێمە کار لەسەر ئەم دوو ئەرکە دەکەین و منیش بڕیارم داوە هەردووکیان ئەنجام بدەم، گرنگ نییە چەندە بخایەنێت. "

هەر لەو پێوەندییەدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جارێکی دیکە جەختی لەسەر "پابەندبوونی ئاسنین" بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان كردەوە.




🔹٥٥٣ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ دووشەممە،
١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
2024/04/29 10:46:21
Back to Top
HTML Embed Code: