ئەمەوێت بزانم
هەستی پێ ئەکەی
کاتێک بەردەوام بیرت لێ ئەکەمەوە...؟؟؟


#ئانا_گاوالدا
ـــــــــــــــــــــ
لە باوەشم بگرە و ڕزگارم کە،
بکوژێک بە دوامەوەیە کە جار جار
لە ئاوێنەدا ئەیبینم....!!!!

#داستایۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەی وەتەن! دیسان بەهارە و ئارەزووی سەیرانمە
مەیلی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانانمە
ئیشتیهای بۆنی گوڵ و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە
ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردستانمە
گەرچی بۆ جەهل و نەزانین ، شۆڕش و گریانمە


ئیشتیهای سروەی نەسیمی سوبحی سەر کۆسار ئەکەم
سەیری خاڵی ئاڵ و واڵی ، ئاهووی تاتار ئەکەم
ئەی وەتەن! وەختم بە یادی تۆیەوە ئیمرار ئەکەم
بیر لە ئەییامی زەمانەی زەندیی و قاجار ئەکەم
دەردەکەم دەردێ گرانە و دەردی بێ‌دەرمانمە

#قانع
#بەهار
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٤)

لە باخ و ڕەز یا لە حەوشی ماڵا
مەشهوورە میوە تا نەگا تاڵە

کاتی خۆی لەزەت دەبەخشێ میوە
هەر کە زۆر گەیی، نەخورێ گەنیوە

خۆ تووڕە مەکەن بەسەر بیمارا
نەک نەتووڕێنێ بە گیای بەهارا

بەڵای بێ‌عیلاج کە بۆ فەقیرە
نەخۆشی پیر و سەرشیری قیرە

پیاوخراپ چەکدار، نادر بێ‌چەک بوو
لێیان دا هەتا شلی کوتەک بوو

دەبووژێتەوە هەموو شتێ بە ناز
ناز بدە بە پیاز، دێتە گازەگاز

کەم‌تر کە نەختێ لە ناز و بازت
دەکێشم نازت، بە قەد جیازت

یارم لەم پەندە جوانە دڵ‌تەنگە
ناز لە ئەندازە تێپەڕی جەنگە

داوەشێ لەشم بە تۆ بڵێم کوڕ!
نازانی کەرگان ، ئەیبەیتە ئاخوڕ

قەدیمی دەڵێن نان بە نانەوا
بکەی باشە، چش با نیوەی بوا

با دەنکێ گەنم نەبێ لە چاڵت
جۆیین بێ نانت، بێوەی بێ ماڵت

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
قسەکانی پێ بڕیم: "چۆن ژیانتان بێ‌چیرۆکە؟ ئەی چۆن ژیاون؟"

"چۆنی نییە! بێ‌چیرۆک! هەروا! وەک ئەڵێن دێمی! تەک و تەنیا! موتەڵەقەن تەنیا! ئێوە ئەزانن "تەنیا" یانێ چی؟"

"یانێ چی؟ یانێ هیچ‌کات هیچ‌کەسێ نابینی؟"

"نە، بینین کە با ، هەموان دەبینم، بەڵام سەرباری ئەو هەموو دیتنە هەر تەنیام!"


#داستایۆفسکی
ــــــــــــــــــــــــــــ
پشت‌گوێ خستن داواکاریی ڕۆیشتنە،
بەڵام بەشێوەیەکی ئازاردەر و دزێو...!!!!


#مەحموود_دەروێش
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بیر لەوە دەکەمەوە لەم ڕێگای ژیانەدا چ شتانێم دۆڕاند، ئەو کاتانەی کە بۆ هەمیشە لەکیس‌چوون،
ئەو هاوڕێیانەی کە مردن یان ون بوون،
ئەو هەستانەی کە چیتر قەت نایانناسمەوە...!!!!


#هارووکی_مۆراکامی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێک مرۆڤ نەتوانێ نزیکتر بێتەوە،
زۆر بە ئاسانی دوور ئەکەوێتەوە...!!!!



#کافکا
ــــــــــــــــ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ببوورن ژێرنووسەکەی فارسییە بەس ڕای خۆتان لەسەر ئەم ڤیدیۆیە بنووسن.
مامۆستا قانع
ئەی وەتەن! دیسان بەهارە و ئارەزووی سەیرانمە مەیلی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێستانانمە ئیشتیهای بۆنی گوڵ و گوڵ سۆسەن و ڕێحانمە ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردستانمە گەرچی بۆ جەهل و نەزانین ، شۆڕش و گریانمە ئیشتیهای سروەی نەسیمی سوبحی سەر کۆسار ئەکەم سەیری خاڵی…
ئەی وەتەن! باخچەی تەبیعەت کافیە بۆ جەننەتم
مەنزەرەی سوبحی جەمالت،شافیە بۆ میحنەتم
تۆ تەبیبی دەردی دڵمی ، بۆیە ڕوو لە سیححەتم
لا دەبا بۆنی وەنەوشەی چیمەنت سەد عیللەتم
لێو بە بار و دەستە ئەژنۆ، سەرکزیی کوردانمە


ئەیوەتەن!بەرلین بە نۆکەر سۆسەن و نەسرینی تۆ
لەندەن و پاریس فیدات بن ،بۆهەوای شیرینی تۆ
کەی قەڵەم تەحریر ئەکا،شەرحی گوڵی ڕەنگینی تۆ؟
بۆنی عەتری خستە دنیا،نەرگسی نورینی تۆ
ڕەبی ئاوابێ وەتەن،چون جنت العدنانمە


#قانع
#بەهار
هێندە دڵم تەنگە دەڵێم
بەم شەوە لەم شارە بڕۆم....!!!
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٥)

تاقیان نەمێنێ، تێیان کەوێ قڕ
هەم سپڵە، هەم نان‌خۆری سفرەدڕ

هۆی چییە دەس‌تەنگ کز و لاوازە؟
هەر نان و پیازە، بە قات و نیازە

بۆ سەفەر لەگەڵ کەسێ ڕێ‌کەوە
نان و نمەکتان کردووە پێکەوە

هاتەوە بیرم ئەم قسە خۆشە
دوژمن کەریشی بگێی هەر خۆشە

خوایە زۆر شکور، پیاوی ناتەواو
چ بکا؟ خۆ نانی قەت ناگا بە ئاو

تۆ نانی بێ خوێ دەخۆی، بتڕی سوێر
یانی چی؟ بتبا خوا بە دەردی کوێر!

نانی جۆ دەخۆن، دەسیان بە سابوون
دەشۆن، ئەوانەی تووشی ڕیا بوون

نانی خۆت لەسەر خوانی خەڵکی خوارد
نەغد و پوختی خۆت بە خەڵکی سپارد

نانی ڕۆم ئەخوا و کەچی بە عەجەم
خەرج و باج ئەدا، بەبێ زیاد و کەم

فەرقی چەس نانی شوانی لە هۆڕی
بگاتە دەستی یاخۆ لە تۆڕی؟

دوێکە دۆ نەبوو تێر بخۆنەوە
ئیمڕۆ نانیشیان کەوتە ڕۆنەوە

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
دەمویست نزیکت ببمەوە و ببینە مەرهەمی یەک‌تر،
ئێستە بڕوانە چەن برینم لە تۆ هەیە...!!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بەردەوام دێیتەوە یادم
سەیرکە چیتر تۆیش شوێنێکت نییە بۆ ڕۆیشتن...!!!!


#ئۆزدێمیر_ئاسف
ــــــــــــــــــــــــــــــ
باشە ئیمڕۆ بۆ ئەوەندە جوانە😊
ئەوەش جوانییەکی‌تری ئەمڕۆ
کافکا:
دڵ ماڵێکە بە دوو ژوورەوە: لە یەکێک لە ژوورەکاندا ڕەنج و لەوی دیکەیاندا شادی ئەژی.
نابێت بە دەنگی بەرز پێبکەنی چونکە ڕەنج لەو ژوورەکەی‌تردا بەخەبەر دێتەوە.

یانووش:
ئەی شادی چی؟ لە دەنگە دەنگی ڕەنج بەخەبەر نایەتەوە؟؟

کافکا:
نە، شادی گوێی قورسە، دەنگی ڕەنج نابیسێ لەو ژوورەکەدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا قانع
ئەی وەتەن! باخچەی تەبیعەت کافیە بۆ جەننەتم مەنزەرەی سوبحی جەمالت،شافیە بۆ میحنەتم تۆ تەبیبی دەردی دڵمی ، بۆیە ڕوو لە سیححەتم لا دەبا بۆنی وەنەوشەی چیمەنت سەد عیللەتم لێو بە بار و دەستە ئەژنۆ، سەرکزیی کوردانمە ئەیوەتەن!بەرلین بە نۆکەر سۆسەن و نەسرینی تۆ …
هۆزی کورد ! ئەمڕۆ بەهارە ، کەی بەهاری ئێمەیە؟
کەی وەتەن گوڵزار و باخ و لالەزاری ئێمەیە؟
کەی سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە، شاری ئێمەیە؟
خۆرنشین ڕەنگ زەردی گۆیژە دەردەداری ئێمەیە؟
کوێر نەبووم، ئەیلوولە تانەی سەر پەڕەی چاوانمە


قەسری قاجارە لە جەرگم ، زامی سەختی کارییە
بۆ براکانی شیمالم، ئەشکی ئاڵم جارییە
ڕۆڵەڕۆمە بۆ شوکاک ، کار و پیشەم زارییە
سوری خوێنی لوڕ ، لەهەوری ئاسمانا دیارییە
ڕۆژی ئەمڕۆ یادی ڕۆژی وەیسەوو پیرانمە


دوێ لەقەبرا نەوجوانێ تازە نەوخەت هاتەدەر
ئاوڕێکی دا نواڕی،بۆ سەراسەر دەشت و دەر
نەعرەتەی پێکاو بە دوودەس،دای لە سینەو تەپڵی سەر
بۆچی وا پاشکەوتووە، کوردی دلێری  پڕ هونەر؟
٭[ئەم وڵاتە بێکەسە، کەی خاکەکەی جارانمە؟!!]


ئەیوەتەن! بێ شەوق و زەوقی ئیشی بێ ئەو لادی یە
بێستوون بێ نازە ئەمڕۆ،کاری بێ فەرهادی یە
ڕەبی خوسرەو کوێرو کەڕبێ،وا لەسەر بێدادی یە
بۆ هەموو کەس دەورە دەورەی، حوڕی یو ئازادی یە
٭[ ئەی خوا تاکەی ئەسیریی؟ خەلعەتی نیشتمانمە؟]


ساقیا، سادەی بە یادی چاوی دولبەر بێنە مەی
بۆ فەرەح تێکە لەسەریەک، بێرە گەردش پەی بەپەی
قەت مەخۆ ئێشی زەمانە، بیرکەرۆ، کوا تاجەکەی؟
کوانێ گورزی قارەمان و،دەبدەبەی شێرانی ڕەی؟
٭[(قانعا)ئەمڕوو سبەینێ،نەوبەتی گۆڕانمە..]


#قانع
#بەهار
Forwarded from جوانترین کاناڵه کوردییەکانی تێلێگرام⬇️   via @UnixButtonInlineBot
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️

سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر‌ کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
2024/05/03 04:57:17
Back to Top
HTML Embed Code: