Telegram Group Search
ناخۆشترین هەست، چ هەستێکە؟؟


#کۆمێنت
ـــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٥۱)

لە بێ توێشوویی بۆیە ترسیەتی
بە توێشووی خەڵکی ناشکێ برسیەتی

تۆڵە بە تۆڵە بێ پرتە و بۆڵە
ئەگەر چی بەخشین باشە نەک تۆڵە

قەیرانی تۆڵە تا لێوی قەبرە
تۆڵە بە سەبرە، بەڵام بە زەبرە

گوێ بگرە پەندی پیرانی بەبیر
تۆڵەی شیر بە شیر، تۆڵەی کیر بە کیر

داخ و دەردی تۆ، پشتی کردم کۆم
تۆم کرد بە جۆڵا، بیدۆزی مەکۆم؟

بیانکی هەس، کەزێ تی داگە
تووی کۆنە لە دڵ، خانا وەشیاگە

ڕیشم لە بەر خۆ نەکردگە چەرموو
تۆ موویەکت دی، من دەس پێچێک موو

گەنجی بێ ڕەنجت لە کوێ دەگاتێ؟
دەجا هیچ مەکە، با خوا بتداتێ

توندی کەی شل دێ، هیچ دێ شلی کەی
ناشێ ئەوەندە سوێند دەی گولی کەی

لەترسی میوان بۆ نێوکت کەوت؟
حاشا لە ماڵت، تۆ نا، مزگەوت

تۆ مەشکەی من و من مەشکەی ماڵ میر
دەیژێنیین، لەمە باش‌تر کوا تەدبیر؟

مەلاغەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
هیوا؟
هیوا کارەسات هێنەرە،
هیوا خراپترین بەڵایە، چونکە ئازار درێژ ئەکاتەوە...!!!!


#یالۆم
ــــــــــــــــ
کامەرانیمان سەرابە...
من دەچم بۆ لای ئەو، دەڵێم: من زۆر غەمگینم، زۆر.. زۆر
بیر لە خۆکوشتن دەکەمەوە، تۆ دەرمانێکت لایە؟
ئەو ئاوڕ لەو دەداتەوە و دەڵێت: تۆ دەرمانێکت لایە؟
من ڕوودەکەمە کاروانە دوورەکان، کە سەرقافڵەچییەکی خەواڵوو، بە ناو دەشتێکی خەواڵوودا دەیانبات، دەپرسم؛ بۆ خۆم بکوژم، گەر تۆ دەرمانێک شک دەبەیت، دەرمانێک بۆ غەمە کوشندەکانم، با من خۆم نەکوژم.

سەرقافڵەچی لە شاگردەکانی دەپرسێت؛ ئێوە دەرمانێکتان لایە؟
دەڕۆم، لە هەموو شتێک دەپرسم؛ لە ئاو، لە کەشتی، لە ماسیگر، لە کێو، لە سنەوبەر، لە پەپوولە. تا دەگەمە یەکێک، لێم دەپرسێت؛ هێی من لەوسەری دونیاوە هاتووم، بۆ دەرمانێک دەگەڕێم بۆ غەمە کوشندەکانم، تۆ دەرمانێکت لایە؟

ورد لێی دەڕوانم.. هەر سێبەری خۆمە کە لەو سەری دونیاوە هاتووە و لێرەدا بە من دەگات، کە لەو پەڕی زەوییەوە هاتووم و دەپرسم:
ئای ئازیز، ئای کەسم، ئای هاوڕێم، هاتووم بۆ دەرمانێک بگەڕێم بۆ غەمە کوشندەکانم.. باشترە لەوەی خۆم بکوژم، وا نییە.. باشترە، بێگومان.. باشترە.

من لە مردنیش دەپرسم؛ تۆ دەرمانێکت لایە؟ سێبەرەکەم قاقا وەک شێت پێدەکەنێت و دەڵێت «گەمژە.. بگەڕێ، هەمیشە بگەڕێ، سەیری دواوەی خۆت بکە، سەیرکە باڵی ئازارت لە کوێدایە، تۆ هاتوویتە ناو مەرگ و لە مردووەکان دەپرسیت؛ ئێوە دەرمانێکتان لایە؟».

#به‌ختیار_عه‌لی‌
ـــــــــــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٥۲)

تۆ بێی بۆ لای من، تاقە یەک هەنگاو
شەرتە من بۆ لای تۆ بێم دە هەنگاو

کەسێ لێی دابێ تەپڵی بێ‌عاری
وا مەکەن قسە بکەوێتە زاری

هەر شتێک لە لای ئەو بڵێن، قاوە
تەپڵی زڕاوە، ئەو دەم دڕاوە

تەپڵی بەد ناوی نایە ژێر عەبا
تا بە بێ شەرم کەس ناوی نەبا

وا دیارە تەختە و پنە و قیمەکێش
خۆ بە خۆ ڕێک کەوتوون قەوم و خوێش

بەو کەسە ئێژن تەشپێ تڕێنە
بە دوو لەنگەری ساوەر خورێنە

شێخ دوو لە گیانی، ئەونە ناسازە
تەڕەتۆڵەکەی ناگاتێ تازە

ڕۆژی دوو تەشی بەنی موو بادە
خۆت لە دەم شڕ و بێ حەیا لادە

شەرمێون لە لای کاوڵێ بوێسێ
ناچارە تەشی لەبەر بڕێسێ

سەرت لە میچی فەلەک بساوی
تاریفی خۆت کەی، پەمۆ ئەجاوی!

واتەی بە نرخی پیاوانی ژیرە
تازیەی دەوڵەمەند، شایی فەقیرە

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
پێشتر لە تەنیایی دەترسام،
ئێستە لەوە دەترسم مرۆڤی هەڵە لە دەورم بن...!!!!


#یوکیۆ_میشیما
ــــــــــــــــــــــــــ
ئەردۆغان:
یان سەرتان نەوی ئەکەن یان سەرتان ئەپەڕێنین.

دەمیرتاش:
ئەگەریش سەرمان لێدەن، تەرمی بێ‌سەرمان لە بەرانبەرتانا کڕنۆش نابا...✌️✌️
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوە ڕەئیسی چوو بە هینا؟
تاشوعاعی کوڵمی سوورت دەرکەوێ ، شەسپەڕ چییە؟
یا لەبەینی دوگمەوە سینەت ببێ، مەڕ مەڕ چییە؟

پەرچەمی بۆ عەنبەری زوڵفت ئەگەر زاهیر ببێ
نەرگسی بێ بەرگ و ڕووت و سۆسەنی بێ فەڕ چییە؟

گەر بەیازی عارزت دەرخەی لەژێر چارشێوی ڕەش
بەفری کوێستانی چ جیلوە؟ تەرزە لووکەی تەڕ چییە؟!

[قانعی]گەر بێ جەماڵی دولبەری خۆی دەس کەوێ
پوڵە سوورەی بێ ڕەواج و ، دەرهەمی بێ زەڕ چی یە


#قانع
ــــــــــ
چەندین شەو لە پێخەفەکەماندا مردین و کەس شینی بۆ نەگێڕاین...
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٥۳)

دەس مەدە کارا، بێ کردنەوەی بیر
مەنجەڵ ببینە و لێی ڕادە کەوگیر

پیاوی ژیر گەوهەر لە زاری دەردێ
نەزان و کەم‌بیر تەقەی لە سەر دێ

تەمبەڵ خان ئەڵێ، من هەمووی ئەخۆم
کە خواردی، ئەڵێ، ئای چیم کرد بە خۆم!

بەڵام بە تەنیا بژی تا ئەبەد
گەلێ باشترە لە هاودەمی بەد

پەلەت لە چییە کاکی تەماحکار؟
تەون کەوتە‌دار، هەر دێتەوە خوار

تەنوور بە گەرمی نان ئەبرژێنێ
ژن بە بێ شەرمی ئابڕوو ئەڕژێنێ

داناکەوێ زگ بە تاقە نانێ
تێرم کە و لە لای خوارەوەم دانێ

هەر بۆم تەسەل بێ نەوسە هارەکەم
کەس پێشم نەگرێ تێرم و غار ئەکەم

زراوچوو لێش دا ئەپاڕێتەوە
تیر ئەخا و کەوان ئەشارێتەوە

لە پاروو گرتن زۆر دامەگرە چنگ
تیکەی زل هەم دەم ئەدڕێ هەم قنگ

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
خۆزگە خودای موتەعال خەمەکانیشمانی وەک ڕەئیسی بە ئاسانی ئەبردەوە..
برینی بێ‌وێنە لەسەر لەشمە
بەڵام تــۆ
دلۆڤانترینیان بووی
قووڵترینیان و
خۆشەویستترینیان...!!!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆحەکان کاتێک بە یەک ئەگەن
کە لە یەک‌تری تێبگەن
کە لە یەکدی گەیشتن دەتوانن
لە یەکدی ببوورن
کەلە یەکدییان بووری دەتوانن
یەکیان خۆش بوێت...!!!!

#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــ
دوو ڕستە کە زۆرترین چاپیان هەبووە لە جیهاندا:
" i love you"
و
"made in china"

کە بە داخەوە هەردووکیان دەوامێکی ئەوتۆیان نییە...!!!!
ــــــــــــــــــــــــــ
هەر شەوێ وەعدەی ویساڵت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری ئەکا...!!!!


#کوردی
ـــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۲٤)

گوێ بگرە پەندی یەک لە یەک چاتر
تیکەیەک کەم‌تر، برایەک زیاتر

دوو شت پەسەندن بە قەولی مەلا
یەکیان تیکەی خۆش، دوو: ڕێی لابەلا

لە بیرت نەچێ ئەم پەندە جوانە
قەت تیر مەهاوێ بە بێ نیشانە

جاشی کوڵکن و گوێرەکەی ورگن
پەسەندن لە گەڵ منداڵی لیکن

تۆ باوکی سەگی من مەکە بەدناو
با باوکی بەگی تۆ نەکەم بەراو

قڕە و شەڕ هەمووی لە سەر حەق نییە
قەدیمی دەڵێن جواب هەر شەق نییە

جێی باوەڕ نییە گەلێ قسە و باس
جوابی دوو درۆی زۆرترە لە ڕاس

هەستی ناسین و تێبینیت خاسە
جوان لە ناو بەر و بێشکە بناسە

جوانووی ئەسپەکەت بەردە نێو ڕەوە
خووی چاکانی گرت، جێی هومێد ئەوە

کەڵەکبازی واهەن لە دێ و شارا
وەختە هەڵگێڕن جۆ بە دیوارا

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
دەڵێن جنێوی زۆر ئەدەی،
ئەمە یانێ چی؟
ئەتانەوێ بۆ ئەوانەی ژیانمیان گەناندووە شێعر بنووسم...؟؟؟؟



#بووکۆفسکی
ــــــــــــــــــــــ
2024/05/21 08:58:29
Back to Top
HTML Embed Code: