tg-me.com/lawlaw1400/954
Last Update:
پێدیکۆڕ
: تووتنی خۆش و ئاغای کەر! بۆ ناکڕێ بابم؟ لە ماڵی بابیشی ئاوای بۆ دەگوزەرا. ئەو مانگە ئەوە چوار کراس.
بە خودای هەر دەیبینم بێزم لێی هەڵدەستێ. ئەو دەست و پەلەی دەڵێی چنگە پشیلەیە. وەرە تێمهەڵدە، ئەو ساڵ فێر بووە نینۆکی لاقیشی درێژ دەکاتەوە. دنیا بۆ کاول نابێ؟ هەموو مانگێ سێسەد، چوارسەد هەزار هەر لە نینۆکی دەست و لاقی دەدا. ئەدا و بەزمی دیکەشی لەوێ ڕاوەستابێ...
: دایە ئەوە چییە، لەگەڵ کێتە؟
:هیچ، بۆخۆم دەزانم. خودا غەزەب لەوە گرێ ئەوەی بە وڵات داهێنا.
: کامە؟ باسی کێ دەکەی؟
:هەیهوو هەیهوو بۆ من چەند بووکم هەیە؟
: تۆ بووکت نییە دایە گیان.
: چۆنم نییە، شا ئەو قسە قۆڕە.
: دایە گیان خۆ تۆ کوڕت نییە، ئێمە چوار خوشکین.
: زمانت شکێ یا خودا، کچێ دەمت لێک نێ.
: باشە دایە گیان. دە قەیناکە براژنیشمان گوناحە.
:گوناحی چی، هەتیوە ماڵوێرانەکەم گوناحە. بزانە چۆنی تەڵاقبەقوون دەکەم.
دەیبەمە سەر جێگاکەی و دەرمانەکانی بە زۆری دەرخوارد دەدەم.
خەریکم گڵۆپە دەکووژێنمە، دەنگی هەڵدێنێ و دەڵێ: دەرمانەکانم نادەیەی؟
:خواردت دایە گیان.
:کچێ چم خوارد؟ هەڵدەستێ و گڕێی دەڵقی دەرمانەکان دەکاتەوە، خۆی دەگەیەنمێ و لە دەستی ڕادەپسکێنم.
: ئەو نینۆکانەت بۆ وا کۆڵ و ناحەزن، هی براژنت جوانە، هەر قامکێکی ڕەنگێکە!
لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
1399/12/1
https://www.tg-me.com/us/������������/com.lawlaw1400
BY لاولاو
Share with your friend now:
tg-me.com/lawlaw1400/954